ئەمریکاو روسیا پێشوازی لە پڕۆژەی ئاشتی سوریا دەکەن

0

نوچە-بی بی سی

روسیا وئەمریکا سەرباری ناکۆکیەکانیان سەبارەت بە ئایندەی بەشارئەسەد، سەرۆککۆماری سوریا ،پابەندبوونی خۆیان بۆ پێکهاتنی دەوڵەتی یەکگرتووی نیشتمانی لە سوریا، لە شەش مانگی داهاتوودا راگەیاندووە.

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، شەوی رابردوو بە کۆی دەنگ، پڕۆژەی ئاشتی لە سوریا پەسەندکرد. بە پێی ئەم پڕۆژەیە، لە ١٨ مانگی داهاتوودا، لەم وڵاتە هەڵبژاردن، ئەنجام دەدرێت.

جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێشوازی لەم بڕیارنامەیە کردووە و رایگەیاندووە: بڕیارنامەکە تیرۆریستەکان پەراوێز دەخات و گوزەری سیاسی لەم وڵاتە هەموار دەکاتەوە.

سیری لاڤرۆف، وەزیری دەرەوەی روسیاش،دەڵێت ئەگەری گەیشتن بە رێککەوتن  سەبارەت بە پێکهێنانی دەوڵەتی یەکگرتووی نیشتمانی، لەم ولآتەدا هەیە .

بڕیارنامەی پەسەندکراوی ئەنجومەنی ئاسایش، لەم وڵاتە خوازیاری ئاگربەسی سەرتاسەرییە. بە پێی ئەم بڕیارنامەیە، گرووپەکانی داعش و بەرەی نوسرە کە بەستراوەیە بەئەلقاعیدە، وەک گرووپی تیرۆریستی هەژمار دەکرێن و لە پڕۆژەی ئاشتی لەم وڵاتە جێگایان نابێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com