نوچەنێت
مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکدا بۆ سەركردایەتی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا بڵاودەکاتەوە کە تێیدا هاتووە” سەرباری هەوڵی هەندێ لایەنی بەناو كورد، بۆ رێگەگرتن لە بەرز راگرتنی ئاڵا، ئێوە نەتانهێشت ئاڵای كوردستان بكەوێت و بە بەرزی مایەوە و سوپاستان دەكەم”.
بارزانی رەفتاری هەندێ لایەن لە دژی اڵای کوردستان بە جێی شەرمەزاری دەزانێت ” رەفتاری ئەو لایەنە لەدژی كورد جێگەی شەرمەزارییە. لەڕاستیدا داگیركارانیش ئەو كارەیان نەكردووە ئەوەی ئەو لایەنە دەرهەق بە ئاڵای كوردستان دەیكات و دواجاریش شەرمەزاری و پەشیمانیان بۆ دەمێنێتەوە”.
دەقی پەیامەکەی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
بەڕێزان لە سەركردایەتی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا
سڵاوێكی گەرم..
وەك هاووڵاتییەكی كورد زۆر بەوە دڵخۆشم كە كادیر و ئەندام و لایەنگر و هەوادارانتان لە ڕۆژئاوای كوردستان بە جۆش و خرۆشەوە ڕۆژی ئاڵای كوردستانیان بەرز ڕاگرت.
جێگەی دەستخۆشییە كە سەرباری هەوڵی هەندێ لایەنی بەناو كورد بۆ ڕێگەگرتن لە بەرزڕاگرتنی ئاڵا، ئێوە نەتانهێشت ئاڵای كوردستان بكەوێت و بە بەرزی مایەوە و سوپاستان دەكەم.
ڕەفتاری ئەو لایەنە لەدژی كورد جێگەی شەرمەزارییە و لەڕاستیدا داگیركارانیش ئەو كارەیان نەكردووە ئەوەی ئەو لایەنە دەرهەق بە ئاڵای كوردستان دەیكات و دواجاریش شەرمەزاری و پەشیمانیان بۆ دەمێنێتەوە.
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
19١٩ـی 12ـی 2015