باراک ئۆباما: دەبێ  ئەسەد لە پێناوی ئاشتی دەسەڵات بەجێبێڵێت

0

نوچە-رادیو فردا

باراک ئۆباما،سەرۆککۆماری ئەمریکا،رۆژی هەینی رایگەیاندووە واشنتۆن، ئێستاش خوازیاری بەجێ هێشتنی دەسەڵاتە لە لایەن ئەسەدەوە. ئۆباما هاوکات هۆشداری داوە کە بە بێ بوونی دەولەتێکی گشتگیر و ئاسایی،هیچ جۆرە ئاشتییەک لەم وڵاتە بەدی نایەت.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی فەرەنسا،ئۆباما لە دوایین کۆبوونەوەی رۆژنامەوانی خۆی لە کۆشکی سپی رایگەیاندووە:لام وایە بۆ  کۆتایی هێنان بە خوێنڕشتن لە سوریا، دەبێ هەموو لایەنەکان بتوانن بەرەو رەوتێکی نا تایفی و هەمە لایەنە هەنگاو بنێن. دەبێت ئەسەدیش ماڵئاوایی لە دەسەڵات بکات.

ئۆباما گوتویەتی: لای خەڵکی سوریا بەشار ئەسەد، شەرعییەتی نەماوە،هەر بۆیە بە مانەوەی لە دەسەڵات چارەسەر بۆ ئەم وڵاتە نییە.

بە گوێرەی ئاسۆشیتێدپرێس،لە دەسپتێکی شەڕی ناوخۆی سوریاوە تا ئێستا ٣٠٠ هەزار کەس کوژراون و ملیۆنان کەس ئاوارە ودەربەدەر بوونە.

دوێنی هەینی، پێنج ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی ناوخۆ لەم وڵاتە،بڕیارنامەیێکیان پەسەند کرد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com