نوچەنێت.هەولێر:
د.مه‌حمود عوسمان دەڵێت،مالیكی ئێستا به‌هێزه،چونكه سه‌رۆكی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامییه و سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبییه،ئێران پشتگیری ده‌كات،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مالیكی دژی پارتییە بۆیه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی به‌هێز كردووه.
د.مه‌حمود عوسمان،سیاسه‌تمه‌دار و په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق،به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاندوە:”نووری مالیكی”، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق،پێشووتر چه‌ند به‌ڵێنێكی به كورد داوه،به‌ڵام گرفته‌كه ئه‌وه‌یه كه سه‌رجه‌م به‌ڵێنه‌كانی به نووسراو نه‌بووه و ته‌نیا قسه بووه”.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه له ساڵی 2010دا، مالیكی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ویلایه‌تی دووه‌می له حكومه‌تی عێراقدا، هاتووه بۆ هه‌رێمی كوردستان. گوتیشی: “مالیكی له‌و ساته‌دا گوتی، سه‌رجه‌م مافه‌كانتان به‌پێی ده‌ستوور پێ ده‌ده‌م، به‌ڵام دواتر وانه‌بوو”.
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره كورده پێیوایه، ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه بڕوات،ڕه‌نگه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق خراپتر ببێت. بۆیه‌ه داوا ده‌كات، دانیشتن له نێوان هه‌ردوولا ئه‌نجام بدرێت و ئەو ده‌ڵێت:”ئه‌گه‌ر به‌یه‌كه‌وه دانه‌نیشن، دۆخه‌كه خراپتر ده‌بێت و كه‌س تێناگات، هه‌ندێك ده‌ڵێن هه‌ڵه‌ی هه‌رێمی كوردستانه و هه‌ندێكیش ده‌ڵێن هه‌ڵه‌كه له ئه‌ستۆی حكومه‌تی به‌غدایه، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌یه‌كه‌وه دابنیشن و باسی گرفته‌كان بكه‌ن، یه‌ك به یه‌كی خاڵه‌كان تاوتوێ بكه‌ن و ده‌رئه‌نجامه‌كان به خه‌ڵك بگه‌یه‌نن، دۆخه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌بێت”.
د. مه‌حمود عوسمان ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه كه ئێستا نووری مالیكی به‌هێزه و وتی:”نوری مالیكی ئێستا به‌هێزه، چونكه سه‌رۆكی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامییه و سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبییه،ئێران پشتگیری ده‌كات،له‌ناو شیعه‌دا ڕۆڵی هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مالیكی دژی پارتی دیموكراتی كوردستانه،پارتیش خۆشی ناوێت،بۆیه ئێستا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا به‌هێز كردووه”.