پارتی: جارێكی دیكە ئەو پۆستانەی حكومەت بە گۆڕان نادەینەوە

0

نوچەنێت.هەولێر:    

بەرپرسی پەیوەندییە نیشتمانی و عێراقییەكانی پارتی رایدەگەێنێت،جارێكی دیكە ئەو پۆستانە بە گۆڕان نادەینەوە كە لە پێكهێنانی حكومەت پێمان دابوون.

ئەحمەد كانی،بەرپرسی پەیوەندییە نیشتمانی و عێراقییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاندوە:”هیوا دەخوازین ڕێككەوتن لە نێوان یەكێتی و پارتی درووست ببێت و هەردوو لامان هاوڕاین، بەبێ پارتی و یەكێتی، كوردستان بەڕێوە ناچێت،بەڵام مانای ئەوە نییە كە خەڵكی دیكە لەگەڵماندا هاوبەش نەبێت، بڕوامان بەوەیە كە هەردوولا بە ڕێككەوتن بگەین، جا لە ژێر هەر ناوێك بێت”.

ئەو بەرپرسەی پارتی ئەوەشی خستەڕوو:”لە كاتی پێكهێنانی حكومەتدا،لەگەڵ یەكێتی،ئامانجمان ئەوەنییە هیچ لایەنێك فەرامۆش بكەین،بەڵام بەپێی قورسایی خۆیان مافیان پێ دەدەین”.

سەبارەت بە پۆستەكانی بزووتنەوەی گۆڕانیش ئەحمەد كانی ئەوەی ئاشكرا كرد:”جارێكی دیكە ئەو پۆستانە بە گۆڕان نادەینەوە كە لە پێكهێنانی حكومەت پێمان دابوون”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com