نوچەنێت
لەشکرکێشی تورکیا بۆ نێو خاکی عێراق، کاردانەوەی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە و لەنوێترین کاردانەوەشدا سەرۆکی ئەمەریکا داوا دەکات تورکیا هێزەکانی لەعێراق بکێشێتەوە.
شەوی ڕابردوو کۆشکی سپی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئەوەی ئاشکرا کردووە کە لەپەیوەندییەکی تێلفۆنیدا باراك ئۆباما سەرۆکی ئەمەریکا داوای لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆماری تورکیا کردووە پەیوەست بێت بەڕێزگرتنی خاکی عێراقەوە.
پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە لەنێوان ئەردۆغان و باراک ئۆباما ئەنجامدراوە و تێیدا بەڕوونی ئۆباما داوای کردووە هەرچی زووە تورکیا هێزەکانی لەعێراق بکێشێتەوە.