نوچەنێت.هەولێر:
بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێكی گرنگی تایبه‌ت به گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه‌و وەڵامدانەوەی پێشنیارەكانی یەكێتی، جڤاتی نیشتیمانیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌كۆبونه‌وه‌دایه.
دەزگاكانی راگەیاندنی گۆڕان بڵاویان كردوتەوە، پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێكی گرنگی تایبه‌ت به گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانی ناوچەكە دەستی پێكردوەو كۆبونه‌وه‌كەش به سه‌رپه‌رشتیی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی به‌رێوه‌ده‌چێت، چه‌ند پرسێكی گرنگ تاوتوێ ده‌كرێن، له‌وانه هه‌لومه‌رجی سیاسی و ناوخۆیی هه‌رێم‌و ناوچه‌كه‌و گۆڕانكارییه‌كانی ده‌ستێوه‌ردانی توركیا‌و ڕوسیا و هاوپه‌یمانێتییان له شه‌ڕی داعش و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ئاینده‌ی ناوچه‌كه.
هەر بەپێ هەواڵەكە هه‌روه‌ها له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له هه‌ڵوێستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كرێت،له به‌رامبه‌ر كێشە ناوخۆییەكانی هه‌رێمی كوردستان له‌م سه‌روه‌خته‌دا و هەروەها پێشنیارەكانی یەكێتی تاوتوێ دەكرێت.