نوچە.نێت
گۆرانی بێژی میسری کارمن سلێمان ، لەپێگەی تایبەتی خۆی لە فیسبوک وێنەی خێزانەکەی بڵاو کردەوە، هەوادارانی سەرسام کرد.
ئەوەی لەوێنەکەدا سەرسورمانی دروستکردوە و بوەتە جێی قسەوباس، ئەوەیە کەلە وێنەکەدا خوشکێکی ئەو هونەرمەندە دەرکەوتوە تەواو هاوشێوەی خۆیەتی، بە جۆرێک کە جیاکردنەوەیان لەیەک ئاسان نیە.
کارمن، ئەوهونەرمەندە میسریەیە، دوای سەرکەوتنێکی گەورە لەبەرنامەی Arab idol بەهۆی دەنگە رۆمانسیەکەی، توانی نازناوی “ئەستێرەی عەرەب” بەدەست بێنێت.
