عەزیز ئەحمەد حەمە : ڕۆژی ئــــاڵا

0

عەزیز ئەحمەد حەمە : ڕۆژی ئــــاڵا
ڕۆژی ئاڵا بەرزە ئاڵام تیشکی دایە سەر سنور
وا لەدەستی پیرو لاوی میللەتێکی بێ قسور
شاخ و دەشتی نیشتیمانم دار و بەرد خەمڵیوە وا
وا خرۆشاوە بە جارێ هەر لەسەر تا خوارو ژوور
ڕەنگی سوری وەک گوڵاڵەی خوێنی ئاڵی ڕۆڵەکان
سپیەکەیشی بەفری پاکی لوتکەکانمان وەک بلور
خۆری زەردی پرشنگداری بەربەیانی نیشتیمان
جێ ی ئومێدی پاشەڕۆژی ڕۆڵەی گیانبازو جەسور
ڕەنگی سەوزی وەک بەهارو چاوی منداڵی شەهید
وا دەنەخشێنێ لەداوێن لە نزیک تاکو لەدوور
بەرزە ئاڵای کوردستانم هەر شەکاوەو نانەوێ
چونکە پێشمەرگەی ووڵاتم وا لەمەیدانا غەیور

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com