1500 ئاوارەی مەسیحی روویان لە سلێمانی کردووە

0

نوچەنێت

بەپێی ئامارەکان، تاوەكو ئێستا نزیكەی هەزار و 500 ئاوارەی مەسیحی روویان لەشاری سلێمانی كردووە و بەشێکی زۆری ئەو ئاوارانە لە کەنیسەکان نیشتەجێبوون. سەرپەرشتیارانی کەنیسەكەش دەڵێن “چیدی ناتوانن جێگای ئەو ژمارە زۆرە لە ئاوارە بكەنەوە”.

دوای زیاتر لە ساڵێك لە ئاوارەبوون، مەسیحیەكانی شاری سلێمانی دەرگای كەنیسەكانیان بەڕووی ئاوارە مەسیحیەكاندا كردەوە، بەڵام ئێستا سەرپەرشتیارانی نێو كەنیسەكە دەڵێن چیدی كەنیسەكان ناتوانن جێگای ئەو ژمارە زۆری ئاوارە بكەنەوە.

نوهاد نەجم سەرپەرشتیاری كەنیسەكە دەڵێت “كاتێك ئەو ئاوارە مەسیحیانە هاتن دەرگای كەنیسەكەیان بۆ كرایەوە ،بەڵام دواتر ئیحترامیان بۆ كەنیسەكە نەهێشت، چونكە یاری دۆمینەیان دەكرد و بەیانیانیش بەهۆی خەوتنی ئەوان، نەماندەتوانی تقوسە دینییەكان ئەنجامبدەین”.

بەپێی ئاماری سەرپەرشتیارانی ئاوارە مەسیحیەكان، تاوەكو ئێستا نزیكەی هەزار و 500 ئاوارەی مەسیحی روویان لەشاری سلێمانی كردووە، ئەوەش لەكاتێكدایە ژمارەی مەسیحیە رەسەنەكانی سلێمانی ناگاتە 500 كەس، جگە لە مەسیحیەكانی شارەكەش ئەوان لەلایەن موسڵمانەكانیشەوە هاوكاریان پێدەگات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com