عەبادی و نەجمەدین كەریم فەرماندەی پۆلیسی كەركوك لە پۆستەكەی لادەبەن

0

نوچەنێت.هەولێر:    

سەرۆك وەزیرانی عێراق و پارێزگاری كەركوك لەسەر لابردنی فەرماندەی پـۆلیسی كەركوك لە پۆستەكەی و دیاریكردنی كەسێكی تر بۆ جێگەكەی رێككەوتوون،بەڵام لیوا جەمال دەڵێت ناحەقی بەرانبەر كراوە.

لیوا جەمال تاهیر،بەدەنگی ئەمەریكای راگەیاندوە”8 ساڵ و 7 مانگە بەرێوەبەری پۆلیسی كەركوكم و لەپۆستەكەشم لاببرێم ئاساییە ، بەڵام ناحەقیم بەرانبەر كراوە.”

هەروەها دەنگی ئەمەریكا بلاوی كردوەتەوە،بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق،حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق و وەزیری ناوخۆ و نەجمەدین كەریمی پارێزگاری كەركوك رێككەوتوون،لەسەر لابردنی لیوا جەمال تاهیر و دیاری كردنی كەسێكی تر بۆ فەرماندەی پۆلیسی كەركوك.

ئازاد جەباری سەرۆكی لیژنەی ئەمنی لەئەنجومەنی پارێزگای كەركوك،ئاماژەی بەوەكردوە:گۆرینی فەرماندەی پۆلیسی كەركوك بەرێككەوتن ئاساییە،بەڵام بێ‌ رێككەوتن هیچ گۆرانكاریەك قەبوڵ ناكەین،وتی”دەبێت كوردێك لەجێگەی لیوا جەمال دابنرێت.”

پێشتر حكومەتی عێراق بریاری دوورخستنەوەی لیوا جەمال تاهیری لەپۆستەكەی داو ئیدارەی كەركوك جێبەجێكردنی بریارەكەی رەتكردەوە،بۆیە وەزارەتی ناوخۆ موچەی 12 هەزار پۆلیسی پارێزگاكەی راگرت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com