پوتین: ترامپ پیشەنگی موتڵەقی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکایە

0

نوچە-دەنگی ئەمریکا

ڤێلادیمیر پوتین، سەرۆکوەزیرانی روسیا، رۆژی پێنج شەممە لە کۆبوونەوەیەکی رۆژنامەوانی، لە وڵامی پرسیاری هەواڵنێرانی کەناڵی ئەی بی سی ئەمریکا سەبارەت بە ئەگەری سەرکەوتنی دۆناڵد ترامپ، لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکا، گوتویەتی، ناکرێ پێشوازی لە ترامپ نەکەین.

پوتین، ترامپی وەک کەسایەتییەکی”زیرەک و بەتوانا”وەسف کردووە  ودەڵێت: ترامپ پێشەنگی موتڵەقی رکابەرایەتیەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکایە. چونکە دەیەوێ بگاتە ئاستێکی جیاواز لە پەیوندییەکان. پەیوەندییەکی پتەو و قووڵ لە گەڵ روسیا . ئێمەی روسیش ناتوانین بەخێر هاتنی نەکەین.

دۆناڵد ترامپ، پێشتر بە ئەی بی سی راگەیاندبوو: ئەگەر ببێتە سەرۆککۆماری ئەمریکا، پەیوەندی باش لە گەڵ ڤێلادیمیر پوتین دەبەستێ.

ستایشی ترامپ لە لایەن پوتینەوە لە کاتێکدایە، کە زۆربەی کۆماریخوازەکان خوازیارن دەوڵەتی ئۆباما بەرامبەر بە روسیا، سیاسەتێکی جیدیتر بگرێتە بەر.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com