تەنیا لە ئەمساڵدا لە ئێران ٨٠٠کەس لە سێدارە دراون

0

نوچە-رادیو فردا

کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە بڕیارنامەیەکدا کە ٨١ وڵاتی جیهان دەنگی ئەرێنییان پێداوە. سەبارەت بە دۆخی نالەباری مافی مرۆڤ لە ئێران نیگەرانی خۆی دەربریوە. لە هەمان کاتدا، پێشوازی لە هەوڵەکانی حەسەن روحانی، سەرۆککۆماری ئەم وڵاتە دەکات بۆ کەمکردنەوەی ناعەدالەتی و گرنگیدان بە ئازادی رادەڕبڕین و بیروڕا.

کۆریای باکوور، یەکێکی دیکە لەو وڵاتانی بووە  کە سەبارەت بە پیشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە لایەن ١١٩ وڵاتی جیهانەوە مەحکوم کراوە.

لە بڕیارنامەیەکدا کە لە لایەن کەناداوە ئامادە کراوە، وڵاتانی جیهان سەبارەت بە بەرزبوونەوەی رێژی لە سێدارەدان لە ئێران نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە.

ئاژانسی هەواڵدەریی فەڕەنسا هاوکات رایگەیاندووە: لەمساڵدا ٨٠٠ کەس لە ئێران سێدارەدراون.

رەخنەی وڵاتان سەبارەت بە رەوتی لە سێدارەدان لەم وڵاتە. لە دوای چین پلەی دووەمی لە جیهاندا بۆ خۆی تەرخان کردووە ، بابەتێکی تازە نییە.

بە گوێرەی ئامار و راپۆرتەکان، رۆژانە لە ئیران  ٣ کەس سێدارە دەدرێن. حوکمی زۆربەی لە سێدارەدانەکان لەم وڵاتە ، تاوانەکانی پەیوەندیدار بە قاچاخ  فرۆشتنی مادەهۆشبەرەکان راگەیێندراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com