تورکیا و ئیسرائیل پەیوەندیەکانی خۆیان ئاسایی دەکەنەوە

0

نوچە-بی بی سی

بەرپرسێکی ئیسرائیلی رایگەیاند: وڵاتەکەی سەبارەت بە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ تورکیا بە رێککەوتنی سەرەتایی گەیشتوون.

پەیوەندیەکانی ئیسرائیل  وتورکیا لە دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەشتییەکی تورکیا لە ٢٠١٠ ئاڵۆزی بەخۆوە بینی. بە هۆی ئەم هێرشەوە دە چالاکی تورکی کوژران.

ئەم بەرپرسەی ئیسرائیل کە نەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات گوتویەتی، ئەم رێککەوتنە لە گەڵ تورکیا،  دوای ئەوە بە ئەنجام گەیشت کە ئیسرائیل ئامادەیی خۆی راگەیاندووە. کە قەرەبووی بنەماڵەی قوربانیان بکاتەوە، لە بەرامبەرداتورکیاش سکاڵای خۆی وەربگرێتەوە.

تا وەکوو ئێستا هیچ کام لەم دوو وڵاتە لەم بارەوە لێدوانی فەرمییان نەداوە

.بە گوێرەی راپۆرتەکە  بەرپرسانی دوو لایەن لە دانیشتنێک لە سویس بەم رێککەوتنە گەیشتوون.

بە وتەی سەرچاوەکە، راکێشانی بۆری گاز لە تورکیاوە بۆ ئیسرائیل یەکێکی دیکە لە خاڵەکانی رێککەوتنەکە بووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com