نوچەنێت.هەولێر:
وەزیرێکی حکومەتی ھەرێم رایدەگەێنێت، بڕیاربوو رۆژی یەکشەممەی داھاتوو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم بکرێت،بەڵام کۆبوونەوەکە بۆ رۆژی دووشەممە دواخرا.
دوای دوو مانگ لە ئەنجامنەدانی ھیچ کۆبوونەوەیەک، بڕیارە ھەفتەی داھاتوو ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم کۆبێتەوە،لەوبارەیەوە محەمەد ھاودیانی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی ھەرێم لەلێدوانێکدا بە snnی راگەیاند: ئەگەرچی بڕیاربوو رۆژی یەکشەممەی داھاتوو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم بکرێت،بەڵام کۆبوونەوەکە بۆ رۆژی دووشەممە دواخرا.
وتیشی:”کارنامەی دانیشتنەکە لەیەک بڕگە پێکھاتووە کە بریتییە لە تاوتوێکردنی کێشە داراییەکانی ھەرێم و دیراسەکردنی چۆنیەتی زیادکردنی داھات و کەمکردنەوەی خەرجییەکان”.
محەمەد ھاودیانی راشیگەیاند”دەمێکە حکومەت بڕیاری چاکسازی داوەو لیژنەیەکیش لەئەنجومەنی وەزیران بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی پێکھێنراوە، بۆیە لەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێی چۆنیەتی کەمکردنەوەی خەرجییەکان و زیادکردنی داھات دەکرێت”.
رونیشیكردەوە:”لەو چواچێوەیەدا ھەندێک داتا دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران و لەلایەن سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیرەکانەوە تاوتوێ دەکرێت”.