زانیاریی نوێی لەبارەی یەکگرتنەوەی یەکێتی و گۆڕان

0

نوچەنێت.هەولێر:    

لێپرسراوی مەڵبەندی یەکی رێکخستنی سلێمانی زانیاریی نوێ لەبارەی یەکگرتنەوەی یەکێتی نیشتمانی و بزوتنەوەی گۆڕان ئاشکرا دەکات و تەئکیدیش دەکاتەوە کە ھەوڵەکان بەئاراستەیەک پەرەی پێدراوە تا ئاستی رێکەوتنی سیاسی.

لەتیف شێخ عومەر لێپرسراوی مەڵبەندی یەکی رێکخستنی سلێمانی یەکێتی لە لێدوانێکدا بەsnnی رایگەیاندوە: لەئێستادا ھەر یەک لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆران ئامادەییان تێدایە کەئاستی پەرە بە پەیوەندییەکانی نێوانیان بدەن ولەبەلاغی کۆتایی دوا کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئاماژە بەوە کراوە کەیەکێتی ئامادەییە پەیوەندییەکانی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆران بەرەو پێشەوە بدات تەنانەت تا ئاستی رێککەوتنی سیاسی و جەختیشی کردەوە بە یەکگرتنەوەی یەکێتی وگۆران ئەم دۆخەی ئێستا تێدەپەرێنرێت و دەتوانرێت کادران و ھەواداران و لایەنگرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆران بتوانن بە یەکەوە حزبێکی گەورە پێکبھێنن.

لەبارەی ئەوەی کە ئایا باس لەوە دەکرێت یەکێتی نیشتمانی و بزوتنەوەی گۆران بەنیازن لە دوای سەری ساڵی نوێیەوە دەست بەنوسینی پرۆژە ھاوبەشەکەیان بکەن لەتیف شێخ عومەر وتی زانیاریی ووردم لەسەر ئەو بابەتە نییە بەڵام ھەردوولا خوازیارن کە ئاستی پەیوەندییەکانی نێوانیان پەرەپێبدان .

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com