نوچەنێت.هەولێر:
بڕیاردەری لێژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای كرد كە دابەشكردنی مووچەی مانگی 9 لەهەفتەی داهاتووە دەستپێدەكات و سەرەتاش مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.
بەهار عەبدولڕەحمان، بڕیاردەری لێژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی حیزبەكەی ئەوەی ئاشكراكرد كە بەدواداچونیان بۆ دواكەوتنی مووچەی پێشمەرگە كردوەو لە لێژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستانیان پرسیوە،چونكە دواكەوتنی مووچە زیانی بەهەموولایەك گەیاندوەو ناكرێت مووچەی هێزەكانی پێشمەرگەش لەوە زیاتر دوابخرێت .
وتیشی:لە بەدواداچونەكانمان لێژنەی دارایی پێی راگەیاندووین كە لە 20ی ئەم مانگەوە دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و یەكەم وەزارەتیش كە مووچەیان بەسەر دابەش بكرێت وەزارەتی پێشمەرگە دەبێت .