بەپرسی لقی گەرمیانی پارتی: وەرگرتنەوەی سەرۆکایەتی حکومەت مافێکی ئاسایی پارتی یە، وەرنەگرتنەوەشی مانای دیموکراتی نەبوونی پارتی نییە
نوچەنێت . تایبەت
چاودێرێکی سیاسی بۆ نوچەنێت وەرگرتنەوە یان وەرنەگرتنەوەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەلایەن پارتیەوە بە ئەزمونی هەبونی دیموکراسی یان نەبونی دیموکراسی لەناوخۆی پارتیدا لەقەڵەم دەدات و رایگەیاند ئەگەر دیموکراسی لەناو پارتی دا بونی هەبێت، ئەوە دەبێت سەرۆکایەتی حکومەت وەربگرنەوە، ئەگەر وەرینەگرنەوە مانای نەبونی دیموکراسی ناوخۆی ئەو حزبەیە، بەرپرسی لقی ٢٢ی پارتی لەگەرمیان قسەکانی ئەو چاودێرە رەتدەکاتەوە و وەرگرتنەوەی سەرۆکی حکومەتیش بەمافێکی ئاسایی حزبەکەی دەزانێت.
دوای ئەوەی چاودێرێکی سیاسی و بەرپرس لەیەکێک لە حزبەکانی بەرانبەر پارتی، لەلێدوانێکدا بۆ نوچەنێت وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بەدواین ئەزمون بۆ پارتی لەقەڵەمدا وتی ” لەناو سەرکردایەتی پارتی و لەناو جەماوەرو لاگرو ئەندام و کادرانی پارتی، زۆرینەی رەها داوای وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆکی حکومەت دەکەن لەیەکێتی، ئەگەر دیموکراسی لەناو پارتی دا هەبێت، ئەوە بڕیار لای ئەو زۆرینە رەها دەبێت و سەرۆکایەتی وەردەگرنەوە، ئەگەر دیموکراسیش بونی نەبێت بڕیاری رەها لای سەرۆک بێت و سەرۆک و کەمینەیەکی سەرکردایەتی ئەو حزبە بڕیار بدەن کە حکومەت وەرنەگرنەوە ئەوە مانای ئەوەیە کە لەناو خۆی پارتیدا دیموکراسی بونی نییە”.
لە بەرانبەردا، ئەکرەم ساڵح، بەرپرسی لقی گەرمیانی پارتی بۆ نوچەنێت، قسەکانی ئەو چاو دێرە رەتدەکاتەوە دەڵێت”به‌بڕوای من لێدوانی ئه‌و چاودێره سیاسیه دووره له‌و به‌راورده‌ی كه كردویه‌تی له‌رووی سیاسی وه، چونكه پرسی وه‌رگرتنه‌وه‌ی حكومه‌ت به‌پێی رێکكه‌وتنێكی پێشوه‌خته, ئه‌گه‌ر پارتی هه‌ر بریارێكی نوێشی هه‌بێت له‌و باره‌وه ئه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌نجومەنی سه‌ركردایه‌تیه‌وه دراسه‌ت ده‌كرێت، ئینجا بریاری لێده‌درێت, به‌و پێیه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی له كۆنگره‌ی پارتی متمانه‌یان پێدراوه و هه‌ڵبژێردراون له لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه كه نوینه‌رایه‌تی ته‌واوی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتیان كردوه، هه‌ر بریارێكیش لەلایه‌ن ئه‌وانه‌وه وه بدرێت گوزارشت له رای رێكخستن و ئۆرگانه‌كانی پارتی ده‌كات، ئه‌مه‌ش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناكۆك نیه له‌گەڵ بنه‌ماكانی دیموكراتی كه پارتی دیموكراتی كوردستان بروای ته‌واوی پێیه‌تی، هه‌رچۆن له دنیای دیموكراسیدا په‌رله‌مان نوێنه‌رایه‌تی گه‌ل ده‌كات له دوای هه‌ڵبژاردن”.
بەرپرسی لقی ٢٢ی گەرمیانی پارتی، راشیدەگەیەنێت کە لەبارەی وەرگرتنەوەی سەرۆکایەتی حکومەت بەڕەسمی بڕیار نەدراوە، ئەوەی کە هەیە رای تایبەتی بەپرس یان سەرکردەیەکە کە قسە دەکات بۆیە”رای تایبه‌تی و رای فه‌رمی دووشتی جیاوازن” هەروەها وتیشی”به‌رای من وه‌رگرتنه‌وه سه‌رۆكی حكومه‌ت مافێكی ئاسایی پارتی یه به‌پێی رێكه‌وتنی نێوان هه‌ردولا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌كاتی دیاریكراو نزیك ده‌بینه‌وه هێشتا بریاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له سه‌ر نه‌دراوه”.
تێبینی : نوچەنێت رای کەسانێک بڵاو ناکەتەوە بەناوی چاو‌دێر کە لەئاستی ئەو ناوەدا نەبن، تاکو ئێستاش هەرکەسێک راکانی بەناوی چاو‌دێر بڵاو کرابێتەوە، بەدروستی چاودێر‌و ئاگای سیاسی بووە، ئێمە ئیستا پشت بەچاودێر دەبەستین یان ئەو بەرپرسانەی کەنایانەوێ ناوی خۆیان بڵێن، چونکە تێدەگەین لەوەی ئەگەر بەپرسێک رای شەخسی خۆشی بڵێت لەناو کورددا وا لێکدەدرێتەوە کە ئەوە رای حزبەکەیەتی، بەپێی ئەو تێگەشتنەش کار دەکاتە سەر پەیوەندییەکانی حزبەکەی، لەوکاتەش وەک بەشێک لەو بەرپرسانەی بۆ نوچەنێت ئەدوێن و باسی دەکەن رەنگە توشی ململانێی ناجۆری ناوخۆی حزبەکەش ببنەوە، ئێمەش بەبڕوابونمان بەو پاساوە، ئامادەی بڵاوکردنەوەی لێدوانەکانیان بەبێ هێنانی ناویان ئەوەش وەک پرەنسیپێکی کاری رۆژنامەوانی پشت پێ بەستراوو کار پێکراوە لەهەر جێیەک.
ئەوە وەک وەڵامێک بۆ ئەو نامە گەلەی رووبەڕووی نوچەنێت دەکرێنەوە، کە دەیانەوێ بزانن ئەو سەرچاوانە کێن لەپرسی حەساس ئەدوێن.
