نوچە.نێت.یوم جدید
دواین ئەلبومی هونەرمەندی بریتانی ئەدیل، بەناوی “٢٥”کەلەمانگی نوڤبەر دەرچوو سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست هێنا کە 2.43 ملیۆن نوسخەی لێ فرۆشراوە بە بەردەوامی داخوازیشی لەسەرە. ئەوەی دەخرێتە بەرباس ئەوەیە کە هونەرمەندی گۆرانی بێژ ئەدیل-ی تەمەن ٢٧ ساڵ ،خاوەنی جوانیەکی زۆر نیە ، لە زۆربەری ئاهەنگەکاندا جلی روت وتەسک لەبەر ناکات. بەپێچەوانەی گۆرانی بێژەکانی ئەوروپا ، ئەو تەنها خاوەنی دەنگە ، دەنگێک کە هەموو دنیای سەرسام کردوە بە خۆیەوە لە هونەری گۆرانی ووتن لە جیهاندا. هەروەک چۆن ئوم کەلسوم کە بە”کوکب الشرق” ناودەبرێت، ئەگەر ئەدیل لەوئاستەدا بمێنێتەوە شوێن پێی ئوم کەلسوم دەگرێتەوە،بەڵام لە رۆژ ئاوا ،مانای ناوی دەبەن بە”کوکب الغرب”.
ئەدیل، لە ئەلبومی “٢١” بەگۆرانی وەک تایتڵی فیلمی” Skyfall” بەشدار بوە ،ساڵی ٢٠١١ ،خاوەنی ٦ خەڵاتی ئوسکارە ،لەهەمان کاتدا ئەدیل، بەهرەیەکی هەیە کاتێک کەئەچێتە سەر شانۆ جەماوەرو هەوادارانی بە دەنگی، هەموو بێدەنگ ئەبن و رادەستیان ئاکات بەخۆیەوە، ئەمەش تەنیا ئوم کەلسوم ئەو هێزەی تیا بەدی دەکرا ، زۆر جار ئوم کەلسوم لەسەر شانۆ لەخۆشیا دەگریا، پێدەکەنی، هەر وەک چۆن لە ئەدیل -دا دوبارە بوەتەوە، لە یەکێک لە ئاهەنگەکانی نویۆرک بەگۆرانی “When we Were Young” مانای “کاتێک کە گەنج بوین” راستەوخۆ پەخش کرا ئەدیل، بەهۆی ئەوپێشوازیە گەرمەی لێیکرا لەلایەن جەماوەرەوە نەیتوانی خۆی رابگرێت، لە خۆشیا دەست دەکات بەگریان. هەربۆیە گریانی ئەدیل، کار دەکاتە سەر جەماوەرو ئەوانیش لەگەل ئەدیل، دەگرین.
