مەلا بەختیار: هەركەسێك لەژێر هەر بیانوویەكدا دژی سەربەخۆیی كوردستان بێت خائینە

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:    

لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایدەگەێنێت،هەركەسێك،لەژێر هەر پەردەو بیانوویەكدا، دژی سەربەخۆیی كوردستان بێ،جگە لەوەی خائینە، هیچی تر نییە.

بەپێ راگەیەنراوێكی راگەیاندنی لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی كەوێنەیەكی دەت نوچەنێ كەوتوە تێدا هاتوە،زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی،بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەكانی، بەناونیشانی “سەربەخۆیی كوردستان.. شكستی مێژوویی.. ئەركەكانی ئێستا” لەهۆڵی سەرۆكایەتی زانكۆ، كۆڕێكی بۆ مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی سازكرد.

مەلا بەختیار،ئاماژەی بۆ ئەوەكرد:ئێستا لەدۆخێكداین، سۆزی خەڵك و ئامانجی دووری خەڵك سەربەخۆیی كوردستانە، لەهەمانكاتدا لەدۆخێكداین هاوكێشە سیاسییەكان، فشارەكانی دەوروبەرمان، ئاستی تێگەیشتن و پشتیوانییەكانمان و هەموو ململانێیەكانی ناوچەكە، سەپاندوویەتی بەسەرماندا، كە جارێ دەبێ پابەندی فیدراڵ بین و وتیشی: چەند ساڵێكە قسە لەسەر سەربەخۆیی كوردستان دەكرێت. هیچ كەسێكیش ناتوانی لاری لەسەربەخۆیی كوردستان هەبێ و جەختیشیكردەوە:هەركەسێك، لەژێر هەر پەردەو بیانوویەكدا، دژی سەربەخۆیی كوردستان بێ، جگە لەوەی خائینە، هیچی تر نییە.

وتیشی:جوگرافیای ناوچەكە، ئەگەر گۆڕا كاریگەری زۆری بۆ كورد دەبی، ئەگەر سیاسەتی نادیموكراسی دەوڵەتانی داگیركەری كوردستان خوسا، بێگومان چانسی بڕیاری ستراتیجی بەدیهێنانی سەربەخۆیی كوردستانمان دەبێ. ئەگەر هەلومەرجەكە وابمێنێ،بەڵام دۆخی عیراق چارەسەر نەكری، ئێمەی كورد ناتوانین هەتا هەتایە بەدیار ئەم كێشانەوە دابنیشین، بەبێئەوەی بتوانین گۆڕانكارییەكی ریشەیی بەدیبهێنین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com