نوچەنێت
زۆربەی پێشمەرگەكانی و تەنانەت پاسەوانە تایبەتەكانیشی كوردن. لیوا ئێود قەیس دەڵێت ئەو تاكە كریستیانە لە كوردستان پلەكەی لە نێو هێزی پێشمەرگەدا گەیشتبێتە فەرماندەی لیوا.
بەپێی ئامارەكان، ساڵی 1980 ملیۆن و نیوێك كریستیان لە عێراق و هەرێمی كوردستاندا هەبوون، بەڵام لەبەر رەوشی ئەمنی و شەڕەكانی عێراق، ئێستا تەنیا 500 هەزار كریستیان ماون كە 95%یان لە باشووری كوردستانن.
ئەو فەرماندەیە لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی روداوی گوتووە” دوژمنانی كورد بە درێژایی مێژوو، لە خاپووركردندا هیچ جیاوازییەكیان لە نێوان مزگەوت و دێر و كڵێسادا نەكردووە. بەشداریی كریستیانەكان لە شۆڕشەكانی كوردستان و بە تایبەتی لە شۆڕشی ئەیلولدا، ئەگەر كەمیش بووبێ، بەڵام بەشدارییەكی دیار بووە”.
لیوا ئیۆد قەیس ئاماژە بە نەبونی جیاوازی دەکات، لەنێوان ئەو ئایینەکانی تردا کرابێت و دەڵێت “هیچ جارێك هەستم نەكردووە هیچ جیاوازییەك لە نێوان من و پێشمەرگەیەكی موسڵمان یان ئێزدیدا بكرێ، هەر كاتێك پلەی پێشمەرگە بەرز كرابێتەوە، پلەكەی منیش بەرز كراوەتەوە و ئێستا فەرماندەی لیوام. چەندین پێشمەرگەی دیكەی كریستیان پلەی ملازم و نەقیب و رائیدیان هەیە، بەڵام من تاكە پێشمەرگەی كریستیانم كە پلەی لیوام هەبێت”.
ئەولیوا کریستیانە ئاماژەی بەوەدەکات کە پاسەوانەکانیشی کوردن “متمانەیەكی زۆرم بە پێشمەرگەكان هەیە. من كەمتر لە هەموو ئامر لیواكانی دیكە پاسەوانم هەیە، پێشمەرگە موسڵمانەكان لە پێشمەرگە كریستیانەكان زۆرتر رێزم دەگرن. تەنیا دوو پاسەوانم هەن، ئەوانیش كوردن نەك كریستیان، زۆر متمانەم پێیانە، هیچ كاتێك بیرم لەوە نەكردووەتەوە كە پاسەوانەكانم بكەم بە كریستیان”.
لیوا ئێود ئێستا لەگەڵ لیواكەی لە گوندی وانكێ لە میحوەری بەنداوی مووسڵ سەنگەری لە چەكدارانی داعش گرتووە”لەسەرەتای شەڕی داعشەوە لە ئەركداین، تاوەكو ئێستا لە چوار میحوەر شەڕی داعشمان كردووە. تاوەكو یەك چەكداری داعش مابێت، شەڕ دەكەین و بەرگری لە خاكی كوردستان دەكەین”.