نوچە-ئیرنا
ماڵپەڕی هەواڵی وەتەنی تورکیا ئەمڕۆ رایگەیاند: ئەمریکا دوای لە تورکیا کردووە هێزەکانی خۆی لە عێراق بکشێنێتەوە.
واشنتۆن دوای گفتوگۆی تەلەفونی جۆبایدەن، جێگری سەرۆککۆماری ئەمریکا و حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، خوازیاری کشانەوەی هێزە سەربازیەکانی تورکیا بووە لە عیراق.
نووسینگەی جۆبایدن، لە راگەیاندنێکدا بڵاوی کردۆتەوە:ئەمریکا داوای لە تورکیا کردووە کە ئەو ژمارە هیزەی خۆی کە بە بێ مۆڵەتی عێراق چوونە ناو خاکی ئەم وڵاتەوە بە تەواوی لە عێراق بکشێنێتەوە و رێز لە یەکپارچەیی خاکی ئەم وڵاتە بگرێ.
میدیاکانی تورکیا ئەم هەواڵەیان لە ژیر ناونیشانی”کردەوەی چاوەڕواننەکراوی ئەمریکا” بڵاوکردۆتەوە.
دەوڵەتی عێراق، رۆژی هەینی رابردوو لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە دژی تورکیا سکاڵایەکی تۆمارکردبوو.