عەبادی:هەندیک لایەن بە دوای دابەشکردنی عێراقەوەن

0

نوچە-مشرق

حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێران وێڕای دووبارەکردنەوەی دژایەتی خۆی لە گەڵ بوونی هێزی سەربازی تورکیا لەم وڵاتە  رایگەیاندووە، هەندیک لایەن هەوڵی دابەشکردنی عێراق هەوڵ دەدەن.

بە گوێرەی ماڵپەڕی هەواڵی”المسلە”ی عێراقی. عەبادی لە پەراوێزی دیداری لە گەل ژمارەیەک لە نوخبەکانی عێراقی رایگەیاندووە: سەرباری تیرۆریزم، کێشەیەکی گەورە کە  بۆتە هەرەشە بۆ سەر عێراق، دابەزینی نرخی نەوتە.ئەمە لە کاتێکدایە کە ئێمە دژ بە تیرۆر لە شەڕداین و ئەمەش تێچوویەکی زۆر دەخاتە سەرشانمان. بەم  حاڵەشەوە بە هیزتر لە رابردوو، سەردەکەوین.

هەروەها ئاماژە بە هەبوونی کەسانێک دەکات، کە لە هەوڵی دابەشکردنی عیراقدان”ساڵی رابردوو کە داعش دزەی کردە ناو عێراقەوە،هەندێک کەس پێیان وابوو کە عێراق کۆتایی پێهاتووە و بە زوویی پارچەپارچەدەکرێت، بەڵام سەرباری هەوڵەکانی هەندێ لایەن بۆ دابەشکردنی عێراق، لە ئێستادا مەترسیمان لە سەر بەغداد دوور خستۆتەوە  وزۆرێک لە ناوچەکانیشمان کۆنتڕۆڵ کردۆتەوە. دەوڵەت پێداگرە لە سەر رەوتی چاکسازی و هەرگیز وازی لێ ناهێنێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com