نوچەنێت
جێگرى سکرتێرى یەکێتى، لە ڕۆژى ئاڵاى کوردستاندا پەیامێکى بڵاوکردەوە و وێڕای پیرپزباییکردن لە رۆژی ئاڵا تێیدا رایگەیاند: به ده‌رفه‌تی ده‌زانم بۆ ئه‌وه‌ى به سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان بڵێم، ئه‌مڕۆ هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، به‌بێ جیاوازى بیروڕاو ڕه‌نگه‌كان و له‌پێناو پاراستنى خاكى پیرۆزی كوردستان و ئاڵاكه‌مان خوێن ده‌ڕێژێت و شه‌هید ده‌بێت.
کۆسرەت ڕەسوڵ، جێگرى یەکەمى سکرتێرى گشتى یەکێتى، لە دۆخی ئيستای کوردستاندا وەک کەسێکی میانڕەو رەفتار دەکات. لە راگەیەندراوەکەیدا هاتووە” ئاشكرایه ئێمه وه‌ك گه‌لى كورد ساڵه‌هایه شه‌ڕی به‌رگری كردن له خاك و نیشتمان و نه‌ته‌و ه‌و گه‌شانه‌وه‌ى ئاڵا ده‌كه‌ین. له‌م پێناوه‌شدا ڕووبارێك خوێنمان ڕشتووه و به‌رده‌وام ده‌بین. تاكو ئه‌و ساته‌ى ئاڵاكه‌مان له هه‌موو جیهان ده‌گه‌شێته‌وه”.
سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای کوردستان نوسیویەتی”ڕۆژانه له‌م هه‌رێمه‌ى ئێمه‌دا دایك جه‌رگى ده‌سووتێت و منداڵ بێ باوك ده‌بێت. ناكرێ له‌به‌ر هه‌ندێ به‌رژه‌وه‌ندى ته‌سكى حزبی ئه‌م هه‌موو قه‌یرانه هه‌بێ و چاره‌سه‌ر نه‌كرێت. پێویسته سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ دابنیشن و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و له‌به‌رامبه‌ر خوێنى شه‌هیدان و كه‌سوكاریان و ئاڵا سه‌ربه‌رزه‌كه‌مان لێپرسراوانه مامه‌ڵه بكه‌ن”.
کۆسرەت ڕەسوڵ هیوای خواستووە هەمو هەوڵەکان بۆ چارەسەری قەرانەکان بخرێتە گەڕ”جارێكى تر ئه‌م ڕۆژه پیرۆزه له هه‌موو لایه‌ك پیرۆز ده‌كه‌م و ده‌خوازم هه‌موومان هه‌وڵه‌كانمان بخه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌و قه‌یرانه‌كان و هه‌وڵدان بۆ باشتركردنى ژیانى هاووڵاتیان و دابینكردنى مووچه‌و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان بۆیان”.