ئیسرائیل: ئیستاش بەرنامەی ئەتۆمی ئێران جێی گومانە

0

نوچە-رادیو فردا
رۆژێک دوای ئەوەی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی، دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بەکارهێنانی سەربازی وزەی ئەتۆمی لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە داخست،ئیسرائیل وەک کاردانەوەی بەرامبەر بەم هەواڵە رایگەیاندووە: گومانەکان بۆ سەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لە جێی خۆیەتی.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی فەرەنسا، وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل رۆژی چوارشەممە، لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە : ئێران دەبێ بە بەردەوامی لە گەڵ ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی، هاوکارییەکی تەواو و جێی رەزامەنی هەبێ تا وەکوو لایەنی ئاشتیخوازانەبوونی بەرنامەئەتۆمیەکەی هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێ.
جۆن کیری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەم بارەوە دەڵێت، داخستنی ئەم کەیسە بەو مانا نییە کە ئەگەر لە داهاتوودا گومانێک لە سەر چالاکییە شاراوەکانی بەرنامەی ئەتۆمی هێران هەبێت،ئاژانس نەتوانێ لێکۆڵینەوەی لە بارەوە بکات.
لە راگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوی ئیسرائیلدا هاتووە، کۆماری ئیسلامی زیاتر لە دە ساڵ بە شێوەی فریوکارانە جووڵاوەتەوە و ئێستاش شک وگومانەکان سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی،س ئەم وڵاتە لە جێی خۆیەتی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com