نوچەنێت.ههولێر:
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە كۆبوونەوەیەكی فراواندا لەگەڵ فەرمانبەرانی وەزارەتهكهیدا وێڕای پیرۆزبایی رۆژی ئاڵا لە خەڵكی كوردستان بریاریدا مووچەی ئەم مانگەی خۆی بەسەر فەرمانبەرانی كەم دەرامەتی وەزارەتەكەی دابەش بكات.
بهپێ راگهیهنراوێكی وهزارهتی كشتوكاڵ كه وێنهیهكی بۆ نوچهنێت نێراوه تێداهاتووه،لەمیانی كۆبوونەوەیەكی فراواندا لەگەڵ فەرمانبەرو كارمەندانی دیوانی وەزارەت بە ئامادەبوونی سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتییەكان، عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژەی بە چەندین تەوەری كرد،لە سەرەتادا، وەزیر بەبۆنەی رۆژی ئاڵای كوردستانەوە پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی گەلی كوردستان كرد و كورتەیەكی لەبارەی مێژووی ئاڵا و دیاریكردنی ئەم رۆژە وەكو رۆژی ئاڵا رونكردەوە و دووپاتیكردەوە پێویستە هەمووان تەنها سەیری ئەم ئاڵایە بكەن بۆ رەچاوكردنی بەرژەوەندی گشتی كە بەخۆێنی شەهیدانی ئێمە ئەمڕۆ ئەو ئەزموونەمان بە پارێزراوی ماوەتەوە.
دواتر عەبدولستار مەجید باسی لەوە كرد بۆ یارمەتیدانی فەرمانبەر و كارمەندانی كەم دەرامەتی وەزارەت لەم قەیرانەی ئێستادا، پارەی نەسریەی خۆی و مووچەی ئەم مانگە بەسەریاندا دابەش بكرێت ولەمبارەیەوە لیژنەیەكی تایبەیت پێكهێنا وداواشیكرد هەر كەسێك توانای هەبێت دەستی یارمەتی بۆ فەرمانبەرانی هەژار پێشكەش بكات دووپاتیشیكردەوە مووچەی فەرمانبەران نافەوتێ ئەگەر دواش بكەوێت داواشی لێكردن ئەم پرسە نەبێتە بیانوێك بۆ فەرامۆشكردنی دەوام وراگرتنی ئیش و كاری خەڵك.
هاوكات وهزیری كشتوكاڵ سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی خانەوادەی ئەو شەهیدانە كرد كە لە سەنگەرەكانی پێشمەرگەدا شەهید بوون و هیوای چاكبوونەوەی بەپەلەی بۆ برینداران خواست،و لەم رووەوە دووپاتی كردەوە كە كورد لەجیاتی هەموو جیهان شەڕی ئەو تیرۆریستانە دەكات و لەمەشدا قوربانییەكی زۆری داوە و پاڵپشتیكردنی دەوڵەتانیش وەك پێویست نییە، بۆیە جەختی كردەوە كە دەبێ دەوڵەتان زیاتر هاوكاریی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و گەلی كورد بكەن.
عەبدولستار مەجید ههروهها باسی لە پلان و بەرنامەی وەزارەت كردو لەم بارەیەوە روونی كردەوە كە وێڕای قەیرانی دارایی كە هەموو جومگەو كایەكانی گرتۆتەوە،بەڵام وەزارەت هەنگاوی بەرچاوی هەڵێناوە لە بواری چاكسازی و گۆڕانكاری و لەمەشدا ئاماژەی بەوە كرد كە چاكسازی بە كردار دەبێت نەك بە قسە.
وەزیری كشتوكاڵ جەختیشی لەوە كردەوە كە هەر هەنگاوێكی وەزارەت بە ئاراستەی چاكسازی و بەرەوپێشبردنی كشتوكاڵ بە دەستەجەمعی و هەوڵ و كۆششی سەرجەم كارمەندان بووە، لەمەشدا زۆربەی كەس و لایەنە پەیوەندیدارەكانی كشتوكاڵ لە ناوخۆو دەرەوەدا گەواهی ئەم هەنگاوانەی وەزارەت دەدەن، لەكۆتاییدا هیوای خواست كە قەیران و كێشەكانی هەرێمی كوردستان بەگشتی چارەسەربكرێت و كەرتی كشتوكاڵیش زیاتر پێشكەوتن بەخۆیەوە ببینێت.