پێنج ملیار دینار بۆ ئاوارەکانی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان تەرخان ده‌كرێت

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:   

وەزارەتی کۆچ وکۆچبەرانی عێراق بڕی سێ ملیار دینار بۆ کەیسی لە خۆگرتنی ئاوارەکان لە پارێزگای دیوانیە و پێنج ملیار دیناریشی بۆ ئاوارەکانی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان تەرخان كرد.

بەپێ راگەیەنراوێكی نوسینگەی ڕۆژنامەوانی وەزیری کۆچ وکۆچبەرانی عێراق كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ نوچه‌نێت نێراوە تێدا هاتووە،لە کۆبونەوەی وەزیری کۆچ وکۆچبەران لە گەڵ نەوفل سوڵتان پارێزگاری نەینەوا و لیژنەی باڵای هاریکاریکردن و لە خۆگرتنی ئاوارەکان بڕیاردرا لە بودجەی گشتی ساڵی ٢٠١٥ بڕی پێنج ملیار دینار تەرخان بکرێت بۆ ئاوارەکانی نەینەوا کە نیشتەجێی هەرێمی کوردستانن .

هاوکات بڕە پارەکە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە تازە کۆنتڕۆڵکراوەکانی سنوری پارێزگای نەینەوا و چۆنێتی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری سەرەتایی بە ئاوارەکان تەرخان دەکرێت .

لە کۆبوونەوەکەشدا بڕیاردرا سێ ملیار دینار بۆ کەیسی لە خۆگرتنی ئاوارەکان لە پارێزگای دیوانیە تەرخان کرا.

هه‌ر به‌پی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌،وەزارەتی کۆچ وکۆچبەرانی عێراق لە گەڵ لیژنەی باڵای هاوکاریکردن و لە خۆگرتنی ئاوارەکان لە زۆربەی پارێزگاکانی عێرقدا لە هەوڵدان بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری خزمەتگوزاری بە پەل پێشکەش بە ئاوارەکانی شەڕی دژی داعش کردوە .

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com