نوچەنێت.ههولێر:
یاریدەدەری ئەمینداری یەكگرتوی ئیسلامی رایدهگهێنێت،لیستی خزمهت كە لیستێكی هاوبەشی كۆمەڵ و یەكگرتوە وەك خۆی ماوەتەوەو بەرەو پێشیشی دەبەن.
د.محەمەد ئەحمەد یاریدەدەری ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان بە ماڵپهڕی فهرمی حیزبهكهی ڕاگەیاندوه:”ئێستا دۆخی كوردستان و ناوچەكە ئالۆزبوە،بەتایبەت گرژیەكانی ئەم دواییە، كورد گەر نەتوانێت ئەم فرستانە بقۆزێتەوە ، لە داهاتوودا لێی دەبێت هەڕەشە”.
وتیشی:”ئێستا لە كوردستان پرۆسەی سیاسی ئیفلیج بوە،هەوڵەكان ئەنجامێكی ئەوتۆیان نەبوە ، گەر لایەنەكان خەمخۆرێكی جدی نەبن خراپتر دەبێت.”
لەبارەی كۆبونەوەكەیان لەگەڵ كۆمەڵی ئیسلامییش ڕایگەیاند:” كۆبونەوەكە بۆ پتەوكردنی پەیوەندیەكانمان بوە لەگەڵ باسكردنی قەیرانەكانی ئیستا بۆ ئەوەی بزانین چیمان پێ دەكرێت ئەنجامی بدەین”.
لەبارەی لیستی خزمەتەوە كە لیستێكی هاوبەشی كۆمەڵ و یەكگرتوە محمد ئەحمەد وتی:”لیستەكە وەك خۆی ماوەتەوەو بەرەو پێشی دەبەین و سەبارەت بە شاری دهۆكیش هەر لەسەرتاوە وتومانە ئەو شارە تایبەتمەندی خۆی هەیە”.
یاریدەدەری ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە لەگەڵ كۆمەڵی ئیسلامی پەیوەندیەكانیان بەرەو پێش دەبەن و لیژنە هاوبەشەكانیان بۆ كاری پێكەوەیی زیاتر كارا دەكەن.
سەبارەت بەهێنانی سوپاكەی توركیا ئەو بەرپرسەی یەكگرتوو وتی:”ئێمە لەگەڵ سەروەری خاكی كوردستانین و ئەو بابەتە دەبێت حكومەتی هەرێم و عێراق چارەسەری بكەن”.