کرملین سەفەری قاسم سولەیمانی بۆ مۆسکۆ رەددەکاتەوە

0

نوچە-بی بی سی

کرملین سەردانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی بۆ مۆسکۆ بە درۆ دەخاتەوە.

دیمێتری پسکۆف، راوێژکاری رۆژنامەوانی ڤێلادیمیر پۆتین، سەرۆکوەزیرانی روسیا، سەردانی قاسم سولەیمانی بۆ مۆسکۆ و دیدارو چاپێکەوتنی لە گەڵ پوتین رەد دەکاتەوە.

رۆژی چوارشەممە، بەشی ئینگلیزی ئاژانسی هەواڵدەریی فارس، لە زاری سەرچاوەیەک  رایگەیاند: هەفتەی رابردوو قاسم سولەیمانی بۆ دیدار لە گەڵ سەرۆکوەزیران پوتین سەردانی مۆسکۆی کردووە.

لە هەمانکاتدا، ئاژانسی هەواڵدەری تسنیم، رایگەیاند: بەشی پەیوەندیە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی سەردانی سولەیمانی بە درۆ خستۆتەوە.

ئاژانسی  فارس لە راپۆرتەکەیدا باسی لەوە کردبوو، کە دیداری سولەیمانی  وپوتین، بۆ بەدواداچوونی کۆمەڵێک بابەت بووە کە ئەم دواییانە لە نێوان پوتین و عەلی خامنەیی، رابەری کۆماری ئیسلامی هێران خرابوونە بەر باس.

پێشتریش چەند راپۆرتێک سەبارەت بە دیداری قاسم سولەیمای و پوتین بڵاو کرابووەوە . ئێران و روسیا لە چەند مانگی رابردوودا هاوپەیمانێتییەکیان لە گەڵ عێراق  و سوریا پێکهێناوە. راستەوخۆ لە سەر خاکی ئەم دوو وڵاتە لە رووی سەربازییەوەهاوکاری یەکتر دەکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com