هیلاری کلنتۆن ستراتێژی خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش راگەیاند

0

نوچە-دەنگی ئەمریکا

هیلاری کلینتۆن، پاڵێورای دیموکراتەکانی ئەمریکا بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەم وڵاتە، لە شاری مینیاپۆلیس کە خەڵکێکی زۆر لە موسوڵمانان و پەنابەرانی سۆمالیایی تێدا نیشتەجێێە. ستراتێژی خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ داعش، لە ئەگەری سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکان خستە روو.

کلینتۆن دەڵێت: دەبێ سەرەتا رێگاکانی ئەندامگیری داعش لە ئەمریکا، بە تایبەتی ئینتەرنێت دابخرێن. پاشان پێش بە مەشق  وراهێنانی جیهادیەکان لەو پەڕی سنوورەکان بگرین و رێگە نەدەین بێنە ناو خاکی ئەم وڵاتەوە. سێهەم، پێشوەختە پیلانەکانیان پوچەڵ بکەینەوە. چوارەم، پشتگیری ئەو هێزانە بکەین کە لە پێناو پێشگرتن  بە هێرشەکان گیانیان دەخەنە مەترسیەوە. پێنجەم، بەهێزکردنی کۆمەڵگاکانی موسوڵمانی ئەمریکا کە خۆیان لە ریزی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی دەبیننەوە.

کلینتۆن، جەخت لە سەرپێویستی دانانی یاسایی خاوەندارێتی چەک دەکاتەوە. بە مەبەستی پێشگرتن لە دەستڕاگەیشتنی ئاسانی گومانلێکراوانی تیرۆریستی بە چەک لەم وڵاتە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com