نوچەنێت
ماوەی پانزە كاتژمێرە شەڕ لە میحوەری خازر، لەنێوان تیرۆرستانی داعش و پێشمەرگە بەردەوامە. بەپێی زانیارییەكان زیاتر لە بیست چەكداری داعش كوژراون.
هێرشەكانی ئەمجارەی داعش خۆكۆژین. هەرلەبەرئەوەشە كە ژمارەیەك شەهیدو برینداری پێشمەرگە هەن. تائێستا، پێنج هەمەرو دووشۆڤڵ هێرشی خۆكوژییان هێناوە بەڵام لەلایەن فڕۆكەكانی هاوپەیمانانەوە، تێكشكێندراون.
هەروەها بەپێی هەواڵەكان، چەكدارانی داعش شەوی رابردوو، توانیویانە دەست بەسەر بارەگای لیوای 91ی فیرقەی 16ی سوپای عیراقدا بگرن، بەڵام پێشمەرگە توانیویانە بارەگامە كۆنتڕۆڵبكەنەوەو رادەستی سەربازانی بارەگاكەی بكەنەوە.
شەڕ لەخازر بەردەوامە
0
Share.