بەمزوانە ئاستی دیموکراسییەت لەناو پارتی دا ئاشکرا دەبێت

0

بەمزوانە ئاستی دیموکراسییەت لەناو پارتی دا ئاشکرا دەبێت

نوچەنێت

چاودێریکی سیاسی بە نوچەنێتی راگەیاند، بەم نزیکانە ئاستی دیموکراسیەت لەناوخۆی پارتی ئاشکرا دەبێت کە ئایا تاچەند دیموکراسی و دەنگی زۆرینە لەناو ئەو حزبەدا گرنگی پێدەدرێت، یان پشتگوێ دەخرێت.

ئەو چاودێرە سیاسییە بۆ نوچەنێت، ئاڵوگۆڕی سەرۆکی حکومەت لەنێوان پارتی ویەکێتی دا بە دواین ئەزموون بۆ پارتی لەقەڵەم دەدات و دەڵێت”لەمێژە خەڵک دەڵێن لەناو خۆی پارتی دا دیموکراسی بوونی نییەو حزبێکە سەرۆک بڕیار دەدات و دەبێت بێ قسەکردن و موناقەشە جێی بەجێبکرێت، سەرکردەکانی حزبەکەش رەتی دەکەنەوە. بەڵام ئاڵوگۆڕی سەرۆکایەتی حکومەت دواین ئەزموون و وەڵامی پراکتیکی پارتی یە کە ئایا ئەو حزبە تەنها هەڵگری پاشناوی دیموکراتی یە لەناو خۆیدا، یان حزبێکە دیموکراسی و بنەماکانی پەیڕەو دەکات”.

ئەزمونکردنی پارتیش واباس دەکات کە”لەناو سەرکردایەتی پارتی و لەناو جەماوەرو لاگرو ئەندام و کادرانی پارتی، زۆرینەی رەها داوای وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆکی حکومەت دەکەن لەیەکێتی، ئەگەر دیموکراسی لەناو پارتی دا هەبێت، ئەوە بڕیار لای ئەو زۆرینە رەها دەبێت و سەرۆکایەتی وەردەگرنەوە، ئەگەر دیموکراسیش بونی نەبێت بڕیاری رەها لای سەرۆک بێت و سەرۆک و کەمینەیەکی سەرکردایەتی ئەو حزبە بڕیار بدەن کە حکومەت وەرنەگرنەوە ئەوە مانای ئەوەیە کە لەناو خۆی پارتیدا دیموکراسی بونی نییە و کار بە پرەنسیپەکانی دیموکراسیەت ناکرێت، ئەوکات وەڵام بە پراکتیکی دەردەکەوێت کە لەناو پارتیدا دیموکراسی هەیە، یان هەموو شت خودی بارزانی خۆی بڕیاری لەبارەوە دەدات..!! من و هەموو چاودێرانیش چاوەڕێی راگەیاندنی ئەنجامی ئەو تاقیکردنەوەین کەبەم نزیکانە رادەگەیەنرێت، بۆ ئەوەی وەک ئەساسێک پشتی پێ ببەستین لە هەڵسەنگاندن و باسکردنی پارتی بەوەی حزبێکی دیموکراتە یان تەنها هەڵگری پاشناوی دیموکراتییەو بڕیاری رەهاو بێ مناقەشە لای سەرۆکەکەیەتی”.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com