ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی”ئیدوارد نورتون”، کۆمەکی خیزانێکی سوریا دەکات

0

نوچە.نێت.یوم جدید

 

 

هونەرمەندێکی ئەمریکی”ئیدوارد نورتون” ، کاتێک چیرۆکی پەنابەرەسوریەکان لە سایتی Humans of New York دەخوێنێتەوە ، دەست دەکات بەگریان و ناتوانێت خۆی رابگریت لەبەرامبەر ئەو سەختیانەی کە توشی پەنابەرە سوریەکان هاتوە ، بەتایبەت پیاوێکی سوری کاتێک باس لەوە دەکات کچەکەی و ژنەکەی بە بۆردومانی قومبەلە دەمرن، خۆی دوو مناڵی دەمێننەوە و لەکاتێکدا خۆشی توشی شێرپەنجەی گەدە هاتوە و لەوبارە سەختەدا ماونەتەوە لە سوریا .

هەربۆیە ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی”ئیدوارد نورتون” لەرێگەی کۆمەکی خێرخوازیەوە بەناوی The Scientistی جیهانی، لە سایتی Crowdrise، پشتگیری خەڵک کۆدەکاتەوە بۆ هاوکاری کردنی ئەو پیاوەپەنابەرە سوریە

شایەنی باسە، “ئیدوارد نورتون” لەماوەیەکی کەمدا بڕی  ٤٠٠ هەزار دۆلار کۆدەکاتەوە بۆ ئەو خێزانە سوریە،بۆ ئەوەی بگەنە ئەمریکا لەوێ ژیان بەسەر بەرن دواتر چارەسەری نەخۆشیەکەی بکات.

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن، کە سەرۆکی ئەمریکا باراک ئوباما وەک خۆی، پشتگیری ئەم کۆمەکەی کردوە هاوکاری ئەم خێزانە سوریەی کردوە، لەرێگەی ئەونامە کەسیەی کە لە پێگەی تایبەتی خۆی لەفیسبوک بڵاوی کردوەتەوە دەڵێت” ئەوخێزانە سوریە هەم وەک باوک هەم وەک مێرد ناتوانێت کیشەو گرفتەکانی  و لەدەستدانی وژن و کچەکەی لەبیربچێتەوە ،کە لەشەری سوریە کچەکەی و ژنەکەی لەدەست داوە، هەربۆیە ووڵاتی ئەمریکا کاردەکات بۆ بەدی هێنانی خەونەکانیان . ئێمەش بەخێرهاتنیان دەکەین لە نیشتمانی تازە.
9b37d601-7ce7-43d2-ad81-ffa1b8ce5a32
18cb6716-eafe-4c81-86b5-b28f6c2d4b5f_0
1450093603_5
292637833

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com