نوچەنێت – بی بی سی
حەسەن روحانی سەرۆککۆماری ئێران، رۆژێک دوای ئەوەی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆم، دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بەکارهێنانی سەربازی وزەی ئەتۆمی لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە داخست، بەشداری لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا کرد.
حەسەن روحانی لەم کۆنفرانسە رۆژنامەوانیەدا رایگەیاندووە: گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر ئێران لە مانگی بەفرانبار هەڵدەگیرێن. رێگە بۆ مامەڵەی زیاتری ئێران و جیهانی دەرەوە هەموار دەکرێت.
روحانی دەڵێت: بە بێ یارمەتی وڵاتانی1+5، ئەم بابەتە درێژەی دەکێشا و تەنانەت رەنگە نەگەیشتبایەتە ئەنجامی کۆتایی.
هەروەها رونیکردۆتەوە، دەبێت خۆمان بۆ سەردەمی گەشانەوەی ئابووری ئامادە بکەین و داوای لە سەرمایەداران و هاوڵاتیانی ناوخۆ ودەرەوەی وڵات کردووە، کە لەم بارەیەوە هاریکاری دەوڵەتەکەی بن.
حەسەن روحانی: سەرەتای ساڵی نوێ گەمارۆکانی سەر ئیران هەڵدەگیرێت
0
Share.