نوچەنێت.هەولێر:
پەرلەمانتارێكی كۆمەڵی ئیسلامی رایدەگەێنێت، حه‌نان فه‌تلاوی ئه‌مرۆ شكستێكی باشی خوارد به‌رامبه‌ر به كورد كاتی ئه‌و ١٠٨ ئيمزايه‌ی كه كۆی كردبوه‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ريژه‌ی ١٧% ی كورد بۆ ١٣% له‌لايه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوينه‌ران نه‌خرايه ده‌نگدان بەڵكو ياساكه‌ی خسته ده‌نگدان و ووتی كێ قه‌ناعه‌تی پێی نیيه ده‌توانێت ده‌نگی پێنه‌دا.
زانا رۆستایی،پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق،لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك پۆستێكی بەناونیشانی(پاش هه‌وڵه شكست خواردوه‌كه‌ی چيم به حه‌نان فه‌تلاوی ووت؟)بڵاوكردوتەوەو نوسیویەتی:حه‌نان فه‌تلاوی ئه‌مرۆ شكستێكی باشی خوارد به‌رامبه‌ر به كورد كاتی ئه‌و ١٠٨ ئيمزايه‌ی كه كۆی كردبوه‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ريژه‌ی ١٧% ی كورد بۆ ١٣% له‌لايه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوينه‌ران نه‌خرايه ده‌نگدان بەڵكو ياساكه‌ی خسته ده‌نگدان و ووتی كێ قه‌ناعه‌تی پێی نیيه ده‌توانێت ده‌نگی پێنه‌دا له ئه‌نجامدا ته‌نها ١٦ كه‌س له دژی ياسای بودجه‌ی عيراق ده‌نگياندا.
پەرلەمانتارەكە دەشڵێت:منيش له حه‌نان فه‌تلاوی نزيك بومه‌وه‌و پيم ووت ئه‌ری حه‌نان ئه‌وه خێر بوو له‌و ١٠٨ ئيمزايه ته‌نها ١٦ كه‌سی لێ مايه‌وه؟ ئه‌ويش به نيگه‌رانيه‌وه ووتی من ئه‌وه‌ی له‌سه‌رم بوو كردم و رۆژێك دێت ئێوه‌ش ده‌گه‌رێنه‌وه حه‌جمی راسته‌قينه‌ی خۆتان .. منيش پێم وت ئێمه ئاواته خوازی ئه‌و رۆژه‌ين.