نوچەنێت
لەگەڵ ئەوەی لیستەكەی نوری مالیكی، هەمووهەوڵێكیاندا بۆئەوەی پشكی هەرێمی كوردستان، لەبودجەی عیراقدا %17وە كەمبكەنەوە. بەهۆی یەكدەنگی فراكسیۆنە كوردستانییەكان، بودجەی هەرێم پەسەندكرا.
دوای ئەوەی لیستی دەوڵەتی یاسا، بەسەرۆكایەتی نوری مالیكی، لەكۆبوونەوەیەكی خۆیاندا بڕیاریاندا تا پشكی هرێمی كوردستان، لە%17وە بۆ %13 كەمنەكرێتوە نەهێڵن بودجەی ساڵی 2016ی عیراق پەسەندبكرێت.
دوابەدوای ئەوەی فراكسیۆنەكوردەكانی پەرلەمانی عیراق، لەسەرئەوە یەكدەنگ بوون كەنابێت هیچ گۆڕانكارییەك لەپشكی هەرێمی كوردستاندا بكرێت، بەشەبودجەی هەرێمی كوردستان لەپەرلەمانی عیراق پەسەندكرا.
بەپێی زانیارییەكان، تائێستا دەوڵەتی یاسا داوادەكەن جارێكی تر، بودجەی هەرێم بخرێتەوە دەنگدانەوە بەڵام سەرۆكی پەرلەمانی عیراق قبوڵی ناكات.
وێڕای دژایەتی مالیكی بودجەی هەرێم پەسەندكرا
0
Share.