نوچەنێت.هەولێر:
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دەڵێت،سبه‌ینێ له‌سه‌رجه‌م سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌و له‌به‌رامبه‌ر تیرۆرستانی داعشدا مه‌راسیمی تایبه‌ت ده‌گێڕین به‌بۆنه‌ی رۆژی ئاڵای كوردستانه‌وه،هه‌روه‌ها ئه‌و ئاڵا پیرۆزه له‌سه‌رجه‌م سه‌نگه‌ره‌كانمان به‌رزده‌كه‌ینه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌یادكردنه‌وه‌ی رۆژی ئاڵای كوردستان، جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بەسایتی فەرمی یەكێتی راگه‌یاندوە: هه‌موو ساڵێك یادی ئه‌و رۆژه ده‌كرێته‌وه. بۆ ئه‌مساڵیش ئێمه‌ش وه‌كو سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان و داموده‌زگاكانی تری هه‌رێمی كوردستان له‌و رۆژه‌دا رێزی خۆمان بۆ ئاڵای كوردستان نیشان ده‌ده‌ین و دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه كه خوێنی خۆمان ده‌به‌خشینه ئاڵاكه‌مان له‌پێناو رێگریكردن له‌داگیركردن له‌لایه‌ن داگیركه‌رانه‌وه.
وتیشی:سبه‌ینێ له‌سه‌رجه‌م سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌و له‌به‌رامبه‌ر تیرۆرستانی داعشدا مه‌راسیمی تایبه‌ت ده‌گێڕین به‌بۆنه‌ی رۆژی ئاڵای كوردستانه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و ئاڵا پیرۆزه له‌سه‌رجه‌م سه‌نگه‌ره‌كانمان به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌و به‌ڵێنی وه‌فا بۆ ئاڵاكه‌مان دووپاتده‌كه‌ینه‌وه.