یەكگرتوو: تەقەكەران دەیانەوێت سەقامگیری تێك بدەن و كێشەكانی ناوخۆی هەرێم زیاتر بكەن

0

نوچەنێت.هەولێر:

فراكسیونی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان لەسەر تەقەكردن لە بارەگای مەكتەبی سیاسی حیزبەكەیان لە شاری هەولێر ئەمرۆ چوار شەممە بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و رایدەگەیەنێت، تەقە كردن لە مەكتەب سیاسی حزبێكی میانەڕەو و مەدەنی و ئاشتی خواز وئیسڵاح خواز جێی شەرمزارییە بو ئەنجامدەرانی،كە دەیانەوێت سەقامگیری هەرێمی كوردستان تێك بدەن و كێشەكانی ناوخۆی هەرێم زیاتر بكەن.

 

دەقی بەیاننامەكە:

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان

 

هاوڵاتیانی سەربەرزی كوردستان…

 

رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی…

 

حزب و لایەنە سیاسیەكان…

 

شەوی رابردو 15 لەسەر16/12/2015 تەقە لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كرا لە شاری هەولێر ،ئێمە لە فراكسیونی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان ئەم كارە ترسنۆكانە و تیرۆرستیانە بە توندی مەحكوم و ئیدانەو شەرمزار دەكەین، تەقە كردن لە مەكتەب سیاسی حزبێكی میانەڕەو و مەدەنی و ئاشتی خواز وئیسڵاح خواز جێی شەرمزارییە بو ئەنجامدەرانی،كە دەیانەوێت سەقامگیری هەرێمی كوردستان تێك بدەن و كێشەكانی ناوخۆی هەرێم زیاتر بكەن، بەڵام هەرگیز پلانی چەپەڵ و كاری توقاندنە ئەو لایەنانە سەر ناگرێت و ئامانجی خۆی ناپێكێت، بۆیە داوا لە دەزگاكانی ئاساییش وپۆلیس ولایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین لە شاری هەولێر، بەپەلەو بەجددی لێكۆڵینەوەی ورد لە ڕوداوەكەی شەوی ڕابردوو بكەن و بۆ ئەوەی تاوانبارەكان بە زووترین كات دەسگیر بكرێن و بەزوترین كات بدرێن بە دادگا و رێو شوینی توندتر بگرنە بەر بو ئەوەی ئەم جۆرە كارانە دووبارە نەبێتەوە بۆ سەر بارەگای هیچ حیزب و لایەنێك و دەزگا حكومیەكان ، داوا لە هەموو لایەك دەكەین كە هەمومان پێكەوە كاربكەین بو ئەوەی سەقامگیری هەرێمی كوردستان بپارێزێن، لە كۆتایدا دەلێین ئێمەوەك یەكگرتوو بەردەوام دەبین لە خەباتی سیاسی خۆمان لە سەر رێبازی مەدەنی ومیانەڕەوی وچاكەخوازی،بۆ راپەڕاندنی ئەركە نیشتمانی وسیاسی و یاسایەكان.

 

فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان

 

16/12/2015

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com