نوچەنێت
بەپێی هەواڵەكان، ساڵح موسلیم هاوسەرۆكی پارتی یەكێتی گەلان”پەیەدە” شەوی رابردوو گەیشتۆتە هەولێر.
ساڵح موسلیم، پێشتریش بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی نێوان پارتە كوردییەكانی رۆژئاوای كوردستان، هەروەها روگاركردنی كۆبانی سەردانی هەولێری كردوووە.
بەپێی زانیارییەكان، ساڵح موسلیم بەمەبەستی گفنوگۆكردن لەسەر بابەتی گەیاندنی هاوكاری بەهاوڵاتیانی عەفرین و گەمارۆی سەر عەفرین، سەردانی هەولێری كردووە.
هەروەها ئەو لە وڵاتی ئەڵمانیاوە هاتۆتە هەرێمی كوردستان و دواتریش سەردانی بەغدا دەكات.
بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكانی عەفرین لەهەولێرە
0
Share.