فەرەنسا: ئەنجومەن ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لە دژی داعش بڕیارنامەیەک پەسەند دەکات

0

نوچە-ئاژانسەکانی هەواڵ

میشڵ ساپن، وەزیری دارایی فەڕەنسا، رۆژی چوارشەممە لە وتووێژ لە گەڵ ئاژانسی هەواڵنێریی فەرەنسا رایگەیاندووە: ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، بڕیارنامەیەک لە دژی داعش پەسەند دەکات و بەئاشکرا داعش و بازرگانی سوودهێنەری نەوت، لە لایەن ئەم گرووپەوە دەکاتە ئامانج.

زیتر رەنکردۆتەوە کە”بڕیار وایە ئەم بڕیارنامەیە رۆژی پێنجشەممە(ئەمڕۆ) بخرێتە بەرباس،کە لە خۆیدا هەڵگری پەیامێکی سیاسی بەهێزە “.

بە پێی ئەم بڕیارنامەیە،کردنە ئامانجی سەرچاوەکانی داهاتی تیرۆریزم. یەکێک لە ئەولەوییەتەکانی نەتەوەیەکگرتووەکانە و دەبێ هەموو وڵاتان بە گوێرەی پێویست هەنگاوی بۆ بنێن.

لە بەرەبەری دانیشتنی وەزیرانی دارایی ١٥ وڵاتی ئەندام لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، ساپن هۆشداری دەداتە ئەو وڵاتانەی کە  بەربەست، بۆ سەرچاوەکانی داهاتی ئەم گرووپە دانەنێن،ڤسزا دەدرێن.

دوابەدوای هێرشە تیرۆریستییەکەی داعش بۆ سەر پاریس، دەوڵەتی فەرەنسا، خوازیاری پێکهاتنی ئەم دانیشتنەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان بووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com