نوچە-رادیو فردا
سامانتا پاور، نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، دوای بڵاوبوونەوەی راپۆرتەکانی پەیوەندیدار بە”پێشێل کردن”ی یەکێ لە بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی سەربەنەتەوەیەکگرتووەکان بە هۆی تاقیکردنەوەی مووشەکی”عماد”، رایگەیاندووە کە ئەمریکا بە کردەوە، گوشار دەخاتە سەر ئەم وڵاتە.
نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، کە وڵاتەکەی وێڕای بەریتانیا، فەرەنسا و ئاڵمانیا خوازیاری لێکۆڵینەو لە تاقیکردنەوە مووشکی عماد-ن، لە لایەن ئێرانەوە دەڵێت: واشنتۆن بە جیدی گوشار دێنێ، تا پێشێلکردنی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش بێ وەڵام نەمێنێتەوە.
ژمارەیەک لە چاودێرانی گەمارۆکانی سەر ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان، لە راپۆرتێکی نوێ رایانگەیاندووە: ئێران لە رێگەی تاقیکردنەوەی مووشەکی لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگدا، یەکێک لە بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی شکاندووە.
روونیشیانکردۆتوە، موشەکی عماد توانای هەڵگرتنی کڵاوی ئەتۆمی هەیە. کە بە پێی بڕیارنامەی ژمارە ١٠٢٩ سەرپێچیکردن دێتە ئەژمار.
محەمەمد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران پێشتر رایگەیاندووە: تاران بڕیارنامەکانی پێش بڕیارنامەی٢٢٣١ بە “بێ ئێعتبار”دەزانێ وبۆ جێبەجێکردنیان خۆی بە پابەند نازانێ.