ئەمریکا  وروسیا لە هەوڵی پەسەند کردنی بڕیارنامەی ئاشتی سوریان

0

نوچە-بی بی سی

بە پێی هەواڵەکان، ئەمریکا  وروسیاو  هێزەکانی جیهان، رۆژی هەینی لە نیۆیۆرک کۆدەبنەوە. تا بڕیارنامەیەک لە نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە پشتگیری رەوتی ئاشتیی لە سوریا پەسەند بکەن.

ئەم هەواڵە لە دوای دیداری جۆن کیری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا بڵاو بۆتەوە.

لاڤرۆڤ رایگەیاندووە: دوو لایەن لە پێناو چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان. لەوانە پێکهاتەی بەشداربووانی ئۆپۆزسیۆنی سوری، بۆ بەشدارییان لە وتووێژەکانی ئاشتی، لە هەوڵەکانیان بەردەوام دەبن.

جۆن کێری، وەزیری دەروەی ئەمریکا رایگەیاندووە : لە سەر هەندێک بابەت گەیشتوونەتە رێککەوتن. وەک بابەتی گرووپە تیرۆریستیەکان.

لاڤرۆڤ سەبارەت بە کۆونەوەکەی نیۆیۆرک دەڵێت: لەو دانیشتنەدا بڕیارنامەیەک بۆ پشتگیریکردن لە پرۆسەی ئاشتی کە مانگی رابردوو لە ڤییەنا بەرێوەچوو، پەسەند بکرێ.

لە دووهەمین دانیشتنی ڤییەنا کە بە بەشداری زلهێزەکانی جیهان و هەروەها سعودیە و ئێران بەرێوەچوو، راگەیێندرا کە لایەنەکان لە سەر نەخشەرێگایەک بۆ پێکهاتنی دەوڵەتێکی گشتگیر لە دیمەشق رێککەوتوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com