مالکی: تورکیا چاوی تەماحی بڕیوەتە عێراق

0

نوچە-دیپلماسی ایرانی

نوری مالکی، سەرۆکی ئێئتلافی”دەوڵەتی یاسا” و سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق لە دیدارێکدا لە گەڵ وەفدێکی سەر بە عەشایری “البومحمد”دەڵێت: عەشیرەتە عێراقیەکان بە رابردوویەکی پڕ لە شانازیەوە، لە ئێستادا فیداکاری دەکەن و هەڵوێستی نیشتمانیان هەیە.

نوری مالیکی داوا لە عەشیرەتەکان دەکات زیاتر پشتگیری و تەبایی بپارێزن”عێراق لە گەڵ کۆمەڵێک کێشە و گرفت بەرەوروویە. پێویستی بە مامەڵەیەکی ژیرانە و واقعبینانە هەیە. دەبێت هەوڵ بدرێت بۆ بەهێزکردنی یەکگرتوویی، هاوپەیوەندی و برایەتی. لەم نێوەشدا هۆز  وعەشیرەتەکانی عێراقی بە باشی لە گەڵ ئەم چەمکانە ئاشنان”.

وێڕای جەختی دووبارەی لە پەیوەندی لە گەڵ دژایەتی عێراق بۆ هاتنی هێزی سەربازی تورکیا و دەڵێت: تورکیا چآوی تەماحی بڕیوەتە عێراق و لە هەوڵدایە بە کەڵک وەرگرتنی خراپ لە هەلو مەرجی ئێتسای عێراق، دەیەوێت موسڵ لەم وڵاتە جیا بکاتەوە، بەڵام ئەم خەونەی تورکیا هیچ کات نایەتە دی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com