شاخەوان عەبدوڵڵا: كەس ناتوانێت پارتی پەراوێز بخات

0

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هەوڵدان بۆ پەراوێزخستنی پارتی دوورە لە راستییەوە. نابێت رێگە بە دروستكردنی میلیشیا بۆ گۆڕان بدرێت.
لەماوەی رابردوودا، حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی عیراق، بەبیانوی ئەنجامدانی چاكسازی چەند پۆستێكی لە حكومەتی بەغدا كەمكردەوە، لەوانەش چەند پۆستێكی پارتی بەركەوت. دوای سەردانەكەی یەكێـی و كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسە حومی و حزبییەكانی بەغدا، دەنگۆی پیلانی پەراوێزخستنی پارتی دیمكوكراتی كوردستان هەیە لەبەغدا.
شاخەوان عەبدوڵڵا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە سەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەبارەت بە دەنگۆی پەراوێزخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا بە نوچەنێتی راگەیاند: وەكو پۆست پارتی لە بەغدا چەندین پۆستی هەبوو نەماوە. وەك سوپاسالار و وەكیل وەزیر و جێگری سەرۆك وەزیرانی هەبوو ئەویش نەماوە. بەڵام وەكو پەرلەمان
دەنگوباسی پەراوێزخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان دوورە لە راستییەوە، چونكە ناتوانن ئەندام پەرلەمان بێدەنگ بكەن. كارێكی لەو شێوەیە لە ئارادا نییە و كەس ناتوانێت پارتی پەراوێز بخات.
لەبارەی گۆفتوگۆكانی نێوان نوری مالیكی و یەكێتی نیشتمانی كوردستان، گوتی: ئاگادار نیم لە كۆبوونەوەكانی نوری مالكی چی گوتراوە.
هەروەها سەبارەت بەدروستكردنی هێزی چەكداری لەلایەن بزووتنەوەی گۆڕانەوە، پێیوایە نابێت رێگە بەكارێكی لەم شێوەیە بدرێت” نابێت رێگە بە دروستكردنی میلیشیا بۆ گۆڕان،بدرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com