نوچە-دیپلماسی ایرانی
بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سوریا مانگی داهاتوو بۆ دیدار و گفتوگۆ لە گەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران، سەردانی تاران دەکات.
هەواڵنێری ماڵپەڕی هەواڵی”پایش” دەڵێت: سەرۆککۆماری سوریا مانگی داهاتوو بە مەبەستی گفتوگۆ و وتووێژ لە گەڵ گەورە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران، سەبارەت بە پڕۆژەی ئاشتی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ سوریا و ئەنجام دانی هەڵبژاردن لەم وڵاتە ، سەردانی تاران دەکات.
بەشار ئەسەد، دوو مانگ لەمەوبەر، دوای پێنج ساڵ لە دەستپێکی شەڕی ناوخۆیی لەم وڵاتە لە سەردانێکی چاوەڕواننەکراو و کەم وێنە، سەردانی مۆسکۆی کرد و لە گەڵ ڤێلادیمیر پۆتین، سەرۆککۆماری ئەم وڵاتە کۆبووەوە.