سعودیە هاوپەیمانییەکی لە دژی تیرۆریزم پێکهێنا

0

نوچەنێت:رادیۆ فردا

وێڕای ٣٤ وڵاتی موسوڵمان، هاوپەیمانییەک لە دژی تیرۆریزم لە سعودیە. پێک دێنێنن. کە ناوەندی سەرکرادایەتیەکەی لە ریاز دەبێ. ئێران،عێراق و عەمان بەشێک نین لەم هاوپەیمانیە.

لە راگەیێندراوێکی فەرمی کە لە لایەن ئاژانسی هەواڵنێریی فەرمی سعودیە، بڵاو کراوەتەوە هاتووە: وڵاتانی ئاماژە پێکراو، بە سەرکردایەتی سعودیە هاوپەیمانییەک پێک دینن کە  ریاز وەک ناوەندی سەرکردایەتی، بۆ هەماهەنگی کردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانی دیاریکراوە.

جگە لە وڵاتانی عەرەبیی میسر، قەتەر، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، یان زۆربەی وڵاتانی باشووری کەنداوی فارس، ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەفریقی وەک سۆمالی، گینە و وڵاتانی ئاسیایی وەک پاکستان، مالزی و هەروەها تورکیا لەم هاوپەیمانیەتەدا ئەندامن.

عێراق، جەزایەر، عەمان وئێران  ئەندامی هاوپەیمانیەتیەکە نین. لە هەمان کاتدا سعودیە عێراق  وسوریای وەک دوو وڵات ناوبردووە کە “شەڕی دژە تیرۆری” تێدا ئەنجام دەدەن.

رۆیتەرز، لە زاری محمد ابن سلمان ، وەزیری بەرگری سعودیە رایگەیاندووە:  ئەم هاوپەیمانیەتیە بە مەبەستی رووبەروو بوونەوە. لە گەڵ تیرۆریزم لە وڵاتانی عێراق، سوریا، لیبیا، میسر و ئەفغانستان بە کردەوە هەنگاو دەنێ. بەم حاڵەشەوە وردەکاری زیاتری نەخستۆتە روو.

لە لایەکی دیکەوە،وەزیری بەرگری سعودیە لە وڵامی ئەم پرسیارە کە ئایا ئەم ئۆپەراسیۆنانە تەنها تەرکیزی لە سەر داعشە، دەڵێت: نەک تەنها داعش، بەڵکوو هەر گرووپێکی تیرۆریستی کە بەرەوروومان بێتەوە لە دژی دەوەستینەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com