سپۆتنیک: زیانی گیانی و بێ ئەزموونی هۆکاری کشانەوەی سوپای پاسدارانە لە سوریا

0

نوچە-دەنگی ئەمریکا

ئاژانسی روسی سپۆتنیک لە راپۆرتێکدا رایگەیاندووە: کوژرانی ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەفسەرانی پلەبەرزی سوپای پاسداران لە سوریا، بۆتە هۆی ئەوەی کە ئێران ژمارەی هێزی سەربازی خۆی لەم وڵاتە کەم بکاتەوە.

سپۆتنیک کوژرانی ئەم رێژەیە لە هێزەکانی ئێرانی، بە تایبەت ئەفسەرانی پلەبەرزی ئەم وڵاتەی “تەنانەت بۆ شەڕێکی گەورە” بە زۆر وەسف کردووە.

لە کاتێکدا ئێران رایگەیاندووە کە هزەکانی لە سوریا، تەنها رۆڵی راوێژکاری دەبینن.

ڤێلادیمیر یوسیف، شارەزایەکی سەربازیی روسی، هۆکاری کەمکردنەوەی ژمارەی هێزەکانی سوپای پاسداران لە سوریا. بۆ بێ ئەزموونی ئەم هێزانە گەڕاندووەتەوە. بە تایبەت لە بواری تۆپخانە  وهێزی ئاسمانی و دەڵێت: راو کردنی هێزەکانی سوپای پاسداران  کە لە ریزەکانی ئەرتەشی سوریا، شەڕ دەکەن. بە شێوەی ئاماجدار ئەنجام دەدرێت.

ڤێلادیمیر ساژین، شارەزایەکی دیکەی بواری سەربازی بە دەنگی ئەمریکای گوتووە: ژمارەی هێزەکانی سوپای پاسداران لە ٧٠٠٠ کەسەوە گەیشتۆتە ٧٠٠ کەس.  هەروەها ئەوەشی رونکردۆتەوە، نەبوونی سنووری هاوبەش لە نێوان ئێران و سوریا، ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی گەورەی بۆ ئەم وڵاتە دژوار کردۆتەوە و لە بواری گواستنەوە و دابینکردنی تەجهیزاتی شەڕ و تەقەمەنی لە گەڵ گرتف بەرەوروویە.

پێشتر ئاژانسی بلۆمبێرگ لە زاری چەند سەرچاوەیەکی رۆژئاوایی رایگەیاندبوو: ئێران بە شێوەی بەرچاو پاشەکەشەی بە هێزەکانی خۆی لە بەرەکانی شەڕی سوریا کردووە.

هوشەنگ حەسەن یاری شارەزای بواری سەربازی بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە: لە ئەگەری راستبوونی ئەم هەواڵە، دەکرێ باس لە کەمبوونەوەی پرستیژی ئێران و بەدەستەوەگرتنی مەیدانی عەمەل بکرێ لە لایەن روسیاوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com