لەهەولێر ته‌قه‌ له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌كرێت

0

نوچەنێت.هەولێر:

درەنگانێكی سەوی رابردوو لەلایەن ئۆتۆمبێلێكەوە لە شاری هەولێر دەسترێژی گوللـە لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی دەكرێت،بەڵام زیانی گیانی لێنەكەوتەوە.

ئۆتۆمبێلێك كە چەند كەسێكی نەناسراوی تێدابووەو درەنگانێكی شەوی سێ شەممە لەسەر چوارشەممە 15 لەسەر 16ی 12ی 2015 دەسترێژی گوللـەیان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كردوەو دوای تەقەكردنەكانیش هەڵدێن و تا ئێستا دەستگیرنەكراون.

دوای تەقەكردنەكانیش هێزەكانی پۆلیس گەیشتونەتە شوێنی رووداوەكەو دەستیان بە لێكۆڵینەوەكانیان كرد.

بەپێ هەواڵی سایتی فەرمی یەكگرتوو،گوللـەكان بارەگای مەكتەبی سیاسیان پێكاوە بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبووە،لەو كامێرایانەی كە لەبارەگای مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامیش جێگیركراون ئەو ئۆتۆمبێلە دەرچووە كە لەلایەن چەند كەسێكەوە تەقەیان كردووەو لە جۆری تۆیۆتا لاندكروزەرە.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com