نوچەنێت.هەولێر:
لیژنه‌ى كاروبارى پێشمه‌رگه رایدەگەێنێت، بڕیاری به‌خشینی پێشمه‌رگه و شه‌هیدانی شه‌ڕی دژ به داعش له پێشینه‌كان كه تا ئێستا له‌لایه‌ن حكومه‌تەوە نه‌خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه،پێویسته به زووترین كات ئه‌و بڕیاره بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ماڵپەڕی پەرلەمانی کوردستان بڵاوی کردوەتەوە”به مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به بڕیاری به‌خشینی پێشمه‌رگه و شه‌هیدانی شه‌ڕی دژ به داعش له پێشینه‌كان و قسه‌كردن له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی گه‌یاندنی پرسه‌نامه و هاوكاریى په‌رله‌مان به خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانى شه‌ڕى دژ به داعش و چه‌ند پرسێكی تری تایبه‌ت به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان،ئه‌مڕۆ 2015/12/15، لیژنه‌ى كاروبارى پێشمه‌رگه و شه‌هیدان قوربانیانى جینۆساید و زیندانیانى سیاسى له په‌رله‌مانی كوردستان، به سه‌رپه‌رشتیی ئارى محه‌مه‌د هه‌رسین سه‌رۆكى لیژنه و ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی لیژنه و بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی لیژنه‌كه كۆبۆوه”.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەكە”له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاری به‌خشینی پێشمه‌رگه و شه‌هیدانی شه‌ڕی دژ به داعش له پێشینه‌كان گفتوگۆی له باره‌وه كرا، كه تا ئێستا له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه نه‌خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، بۆیه لیژنه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته به زووترین كات ئه‌و بڕیاره بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه”.
ماڵپەڕی پەرلەمان ئەوەی خستۆتەڕوو کە”له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی گه‌یاندنی پرسه‌نامه و هاوكاریى په‌رله‌مان به خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانى شه‌ڕى دژ به داعش و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و دوو لیوایه كرا كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئه‌مریكاوه دروستكرابوو و حكومه‌تى هه‌رێم بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یانی دابوو گفتوگۆیان له باره‌وه كرا،هه‌روه‌ها چۆنیه‌تیى دابه‌شكردنى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان به‌سه‌ر لیواى یه‌ك و دووى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه تاووتوێكرا”.
ماڵپەڕەكە رونیشیكردوەتەوە”له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا به مه‌به‌ستی تاووتوێكردنى چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به هێزی پێشمه‌رگه، لیژنه بڕیاریدا له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا له‌گه‌ڵ وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم به وه‌كاله‌ت كۆببێته‌وه.