پەرلەمانتارێكی پارتی: لیستەكەی مالیكی هەوڵ دەدەن هەرێم و بەغدا هیچ پەیوەندییەکیان نەمێنێت

0

نوچەنێت.هەولێر:

پەرلەمانتاری پارتی دەڵێت،لە كۆبونەوەمان لە گەڵ حەیدەر عەبادی وتی: هەرێم بە گوێرەی بڕگەی 3ـی مادەی 11ی پرۆژەیاسای بوودجەی 2015ـی عێراق سەربەخۆ نەوتی خۆی دەفرۆشێت و، داهاتی نەوتەكەی دەبێتە خەرجی هەرێم و، ئەم كارەی هەرێمیش یاساییە.

حاكم سەرحان سلێڤانەیی،پەرلەمانتاری پارتی و ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەڕی‌ فەرمی حیزبەكەی ڕاگەیاندوە:”ئێمە لە لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ (حەیدەر عەبادی) سەرۆكوەزیرانی عێراقدا كۆبووینەوە، لە بارەی نەناردنی مووچەی هێزی پێشمەرگە و مافەداراییەكانی هێزی پێشمەرگە عەبادی پێی گوتین (هەرێمی كوردستان بە گوێرەی بڕگەی 3ـی مادەی 11ی پرۆژەیاسای بوودجەی 2015ـی عێراق سەربەخۆ نەوتی خۆی دەفرۆشێت و، داهاتی نەوتەكەی دەبێتە خەرجی هەرێم و، ئەم كارەی هەرێمیش یاساییە، خۆ ئێمە پارەشمان نییە بۆ هەرێمی كوردستانی ڕەوانە بكەین. دیارە ‘عەبادی’ـیش ئاخری قەناعەتی هێنا سەربەخۆفرۆشرانی نەوتی هەرێم هیچ كیشەیەكی یاساییی نییە.”

پەرلەمانتارەكەی ئاماژەی بەوەشكرد:”لیستی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە سەر بە نووری مالیكین هەوڵ دەدەن هەرێم و بەغدا هیچ پەیوەندییەکیان نەمێنێت و، هەرێم نەتوانێت سەربەخۆ نەوتی خۆی بفرۆشێت، كە ئەمەش لە دەمارگیریی نەتەوەیی و، دژایەتیی هەرێم زیاتر هیچی‌تر نییە. هەوڵ دەدەن شەقامی شیعە دژی هەرێم هان بدەن بە هوتافەكانیان، لە هەوڵیشدان تا دەوڵەتەکەی عەبادی هەڵوەشێننەوە و، وای دەربخەن كە حكوومەتی عەبادی لە حكوومەتەكەی مالیكی خراپترە.”

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com